گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تمەن بەرزبوەوە.. ناس کورد هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات

2019.08.27 - 13:11
تمەن بەرزبوەوە.. ناس کورد هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات
ناس کورد- شەهرام عەزیز   ئەمڕۆ (سێشەممە) تمەنی ئێرانی لە بۆرسەدا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی ملیۆنێک تمەن بەرامبەر 91 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەکرا، خاوەنی کۆمپانیایەکی مامەڵەی دراویش ئاماژە بەوە دەکات، سەردانەکەی زەریف بۆ فەڕەنسا هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیەیە. . فەرید محەمەد لە کۆمپانیای "گوڵی گەش" لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند:"ئەمڕۆ (سێشەممە، 27ى ئابى 2019)، نرخی تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە کە نرخی ملیۆنێک تمەن بەرامبەر 11 هەزار دیناری عێراقی و 91 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت". . سەبارەت بە هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیە، فەرید محەمەد ئاماژەی بەوە کرد، سەردانەکەی دوێنێی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ فەڕەنسا و بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی "جی حەوت" و هەروەها فرۆشتنی نەوتی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیەن. . ئەمە لەکاتێکدایە، لە دوای دابەزینی نرخی تمەنی ئێرانی لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئەو وڵاتەدا، تائێستا نرخی تمەن هاوشێوەی ئێستا بەرزنەبووەتەوە. .