گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕانیە؛ تەرمى کەسێک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

2019.08.27 - 09:48
ڕانیە؛ تەرمى کەسێک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە
  ناس کورد-   بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆزینەوەى تەرمى کەسێک لەماڵەکەى خۆیدا، بڵاوکردەوە. . لەراگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین، ئاماژە بەوە کراوە، شەوی ڕابردوو کاتژمێر 8:30 خولەک، لە ڕانیە تەرمی کەسێک لە ماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە، کە بە هۆکارێکی نادیار گیانی لەدەستداوە. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە پزیشکی دادوەری ڕانیە توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکە کراوە و دەرکەوتووە هیچ پێکراویەک بە جەستەیەوە نیە، بەڵام بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکە، تەرمەکە هەواڵەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە. . لەراگەیەندراوەکەدا ڕوونکراوەتەوە، هاوڵاتییەکە تەمەنی 63 ساڵە و خەڵکی شاری ڕانیەیە، دۆسیەى لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە. .