گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: هیچ نیەتێک نەبووە بۆ ڕێکخستنى کۆبوونەوە لەنێوان ترەمپ و زەریف

2019.08.26 - 22:55
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: هیچ نیەتێک نەبووە بۆ ڕێکخستنى کۆبوونەوە لەنێوان ترەمپ و زەریف
ناس کورد- وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕەتیکردەوە وڵاتەکەی هیچ نیازێکی هەبوبێت بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەک لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و محەمەد جەواد زەریف، ئەوەش لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی جی حەوت. , لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا، جان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاندووە: "هیچ نیازێکمان نییە بۆ ڕێکخستنی هیچ کۆبوونەوەیەک لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی جی حەوت لە پاریسی پایتەختی وڵاتەکەمان". , سەبارەت بەوەی هیچ پاڵنەرێک هەبووبێت بۆ ئامادەبوونی زەریف لە کۆبوونەوەکانی لوتکەی جی حەوت، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، نەخێر، هیچ شتێکی لەوشێوەیە نەبووە و هیچ پلانێک نەبووە بۆ کۆبوونەوەی ترەمپ و زەریف. , ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە لە سەردانێکی چاوەڕواننەکراودا، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی جی حەوت، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و لەگەڵ بەرپرسانی فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ئەڵمانیا کۆبووەوە. , ,