گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

لە پاش یارییەکە مێسی سوپرایزێکی بۆ کرد

ئینسۆ فاتی ئەو مێردمنداڵەی شەوی ڕابردوو بە 10 خولەک یاریکردن ناوی چووە مێژووی بەرشەلۆنەوە

2019.08.26 - 20:22
ئینسۆ فاتی ئەو مێردمنداڵەی شەوی ڕابردوو بە 10 خولەک یاریکردن ناوی چووە مێژووی بەرشەلۆنەوە
ناس کورد- شەوی ڕابردوو لاوێکی ئەفریقی بە 10 خولەک یاریکردن بۆ یانەی بەرشەلۆنە ناوی چووە مێژووی یانەکەوە، پاش یارییەکەش مێسی کاپتنی یانەکە سوپرایزێکی بۆ کرد. , شەوی ڕابردوو لە یاری بەرامبەر یانەی ڕیاڵ بیتس، ڤاڵڤێردی، ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە مێردمنداڵێکی بەناوی ئینسۆ فاتی بردە ناو یاریگا و لەجێگەی مێسی و سوارێز و دێمبلێ لە هێڵی پێشەوەی یانەکەی یاریکرد، کە تەمەنی تەنها 16 ساڵ و 10 مانگە. , ئینسۆ فاتی بە 10 خولەک یاریکردن ناوی چووە مێژووی یانەکەیەوە، چونکە بچوکترین یاریزانە لە ماوەی 78 ساڵی ڕابردوودا بەشداری یارییەکی فەرمی بەرشەلۆنە بکات. , هاوکات لە دوای تەواوبوونی یارییەکە کاپتنی یانەی بەرشەلۆنە لیۆنێل مێسی کە بەهۆی پێکانەوە بەشداری یارییەکەی نەکرد، لە نزیک ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان چاوەڕوانی ئینسۆ فاتی کرد و لە کاتی بینینیدا بۆ پشتگیریکردن لەو یاریزانە لاوە باوەشی پێداکرد، کە ئەوەش دەنگدانەوەیەکی زۆری لە میدیاکاندا دروستکرد. , ئیسۆ فاتی کە خەڵکی وڵاتی غینیایە و  لە خولەکی 78ی یارییەکەدا چووە ناو یاریگا، لە دوای یارییەکە ڕایگەیاند: " کە یارییەکە تەواو بوو ماوەیەک لە یاریگادا مامەوە، چونکە هێشتا بڕوام نەدەکرد ئەوە منم لە کامپنۆ یاری دەکەم". , ,