گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوور لە سیاسەت ماچەکانى لوتکەى جى حەوت بۆتە جێی سەرنج

2019.08.26 - 18:40
دوور لە سیاسەت ماچەکانى لوتکەى جى حەوت بۆتە جێی سەرنج
  ناس کورد- لوتکەى کۆمەڵەى حەوت (جى حەوت) کە لە لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، چاوى کامێراکان گۆشەیەکى جیاوازى ئەو لوتکەیەیان گواستووەتەوە، ئەویش ماچى سەرکردەکان و هاوسەرەکیانیان بوو لەو کۆبوونەوە جیهانییە. , ترەمپ زۆرترین وێنەى ماچەکانى بڵاوکراوەتەوە، زۆرترین قسەش لەسەر ماچەکانى سەرۆکى ئەمریکا کراوە، بەجۆرێک ماچى هاوسەرى سەرۆکى فەڕەنساى کردووە، بەگومانەوە قسەى لەبارەوە کراوە. , , ئەوەى لە وێنەکانى ترەمپدا دەرکەوتووە، شێوازێکى سەیرى هەیە لە ماچکردنەکانى و یەکێک لە ماچە سەیرەکانى کە قسەى زۆر لەبارەەوە کراوە، ماچکردنى ئەنگێلا مێرکڵە. ,   , لە یەکێکى دیکە لە وێنەکاندا، لەکاتى گۆڕینەوەى ماچێک لەنێوان ئەنگێلا مێرکڵ و ماکرۆن، هاوسەرى ماکرۆن بەجۆرێک تەماشایان دەکات وەک بڵێی دڵپیسی لەو ماچە بکات.   ,   , ماچێکى نێوان میلانیاى هاوسەرى ترەمپ و سەرۆکوەزیرانى کەنەدا، بە یەکێک لە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانى لوتکەى جى حەوت داندراوە کە چاوى کامێراکانى لەسەر بووە، ترەمپ لەو کاتەدا وەک لەوێنەکە دەرکەوتووە چاوەکانى داخستووە. , ,