گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە سلێمانی ناوی قوتابخانەیەک دەکرێت بەناوى (بڕیاری شەهید ئاسۆ)

2019.08.26 - 14:09
لە سلێمانی ناوی قوتابخانەیەک دەکرێت بەناوى (بڕیاری شەهید ئاسۆ)
ناس کورد – بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی، وەک وەفایەک بۆ قوربانى منداڵێکى چوار ساڵان بە حەسرەتى لەدەستدانى باوکى، ناوی قوتابخانەیەکی سلێمانى لە '' کوردستان''ـەوە دەکات بە "بڕیاری شەهید ئاسۆ". . بەگوێرەى نووسراوێک کە واژووی دڵشاد عومەر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی سلێمانی لەسەرە و وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە : ' بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە پێماندراوە بڕیارماندا بە گۆڕینی ناوی قوتابخانەی (کوردستان)ی بنەڕەتی  بۆ قوتابخانەی (بڕیاری شەهید ئاسۆ)ی بنەڕەتی لەسەر  میلاکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات". . هاوکات دوێنێ (یەکشەممە) ئیدارەی گەرمیان لە قەزای کفری قوتابخانەیەکی کرد بەناوی "بڕیاری شەهید ئاسۆ"ـوە. . دوای سێ ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، "بڕیار"ی تەمەن چوار ساڵ کە کوڕی شەهید ئاسۆ جەلال مەسۆیی بوو، کۆچی دوایکرد، دوای ئەوەی کە زانیبووی باوکی شەهید بوە بەهۆیەوە توشی جەڵتەی دەماخ ببوو. .