گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حووسییەكان بە مووشەکی بالیستیک بۆردوومانی باشووری سعودییەیان کرد

2019.08.26 - 14:10
حووسییەكان بە مووشەکی بالیستیک بۆردوومانی باشووری سعودییەیان کرد
ناس کورد حوسییەکانی یەمەن، لەڕێگای موشەکی بالیستیکەوە ھێرشێکی فراوانیان كردووەتە سەر بنكەی ئاسمانی شا خالید لە باشووری سعوودیە و وتەبێژەکەیان دەڵێت: "ژمارەیەک سەربازی سعودی کوژراون". . ئەمڕۆ دووشەممە 26ی ئابی 2019،  یەحیا سەریع وتەبێژی حووسییەكانی یەمەن، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە  فەیسبووك بڵاویکردەوە، 10 مووشەكی بالیستی جۆری(بەدر'F') یان ئاڕاستەی شاری جازان لە باشووری سعوودیە كردووە و بنكەی ئاسمانی شا خالیدیان بە ئامانج گرتووە". . یەحیا سەریع ئاماژەی بەوەداوە، "ھێرشەكە ئامانجەكەی پێكاوە و باڵەخانەی پەیوەندییەكانی بنكەی ئاسمانی شا خالیدی وێران کراوە و هەروەها دەیان سەربازی سعوودیە كوژران و برینداربوون". . وتەبێژی حووسییەكانی یەمەن،  وتوشیەتی: "هێرشەکە لە وەڵامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی ھاوپەیمانییەتی عەرەبی بووە بۆ سەر پێگەكانی حووسییەكان لە یەمەن". . هاوکات عەقید توركی مالیكی، وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی لە یەمەن ڕایگەیاندوە، "حوسییەکان شەش مووشەكی بالیستیکیان لە پارێزگای سەعدەی باكووری یەمەنەوە، ئاڕاستەی شاری جازانی باشووری سعوودیە كردووە، بەڵام ھێزەكانیان توانیویانە سەرجەمیان تێکبشکێنن". . توركی مالیكی  باس لەوەکردوە، "بەردەوامبوونی هەوڵەكانی حووسییەکان بۆ ئامانجكردنی شارەكانی باشووری سعوودیە و خەڵكی مەدەنی، رەنگدانەوەی ئەو زیانە گەورەیە كە لە یەمەن بەریان كەوتووە، جەختیكردووەتەوە كە بەردەوام دەبن لە بەرپەرچدانەوەی هێرشی حووسییەكان". .