گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆیتەرز: ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازیی لە لوبنان بۆردومان کردووەتەوە

2019.08.26 - 09:29
ڕۆیتەرز: ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازیی لە لوبنان بۆردومان کردووەتەوە
ناس کورد ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازیی لە سەر سنووری لوبنان و سوریا بۆردوومان کردووە. . بۆردوومانەکە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 26ی ئابی 2019، لە ڕێگەی چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە. . ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە، سوپای ئیسرئیل هێرشێکی ئاسمانی فراوانی بۆ سەر "بنکەیەکی سوپای پاسداران لە دیمەشق" و چەند پێگەیەکی حزبوڵڵا لە لوبنان ئەنجامدا. . بەپێی زانیارییەکانی ڕۆیتەرز، بۆردومانەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل، دژی گروپێکی چەکداریی فەلەستینی بووە و هیچ زیانێکی گیانی لێنکەوتووەتەوە. . هاوکات سوپای ئیسرائیل ئامادەنەبووە هیچ زانیارییەک لەسەر بۆردوومانەکە بۆ رۆیتەرز ئاشکرا بکات. . جگەلەوە هەر ڕۆژی ڕابردوو، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە قەزای قائیم سەر بە پارێزگای ئەنبار کرد و بەهۆیەوە فەرماندەیەکی حەشد کوژرا. . حەشدی شەعبی ئیسرائیلی بە بۆردوومانکردنی بارەگاکانی تۆمەتبارکردووە، بەڵام تا ئێستا سوپای ئیسرائیل بەفەرمی دانی بە بۆردومانەکانی لە عێراقدا نەناوە.