گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی .. بڕیاری تەمەن چوار ساڵان لە تەنیشت گۆڕی باوکی بەخاکسپێردرا   [وێنە]

2019.08.26 - 08:40
سلێمانی .. بڕیاری تەمەن چوار ساڵان لە تەنیشت گۆڕی باوکی بەخاکسپێردرا   [وێنە]
ناس کورد لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی کەسووکاری، تەرمی بڕیاری چوار ساڵان لە گۆڕستانی سەیوانی شاری سلێمانی لە تەنیشت گۆڕی باوکی بە خاک سپێردرا. . ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 25ی ئابی 2019، بڕیاری ئاسۆی جەلال مەسۆیی، دوای مانەوەی 48 کاتژمێر لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد. . بڕیار کوڕی بچووکی ئاسۆ جەلال مەسۆیی فەرماندە لە ھێزەکانی ئاسایش بوو لە سنووری گەرمیان، شەوی 31ی تەمموزی ڕابردوو بەھۆی ھێرشەی چەکدارانی داعشەوە لەگەڵ سێ کارمەندی تری ئاسایش شەهید بوون. . پێشتر خێزانی بڕیار بە ناس کوردیان ڕاگەیاند، ئەو بەردەوام ھەواڵی باوکی پرسیوە و داوای کردووە لە رێگەی پەیوەندی تەلەفونییەوە بۆی وەربگرن و بە وێنەوە قسەی لەگەڵ بکات، تا دواجار بە ناچاری دەیبەنە سەر گۆڕەکەیی و دڵنیای دەکەنەوە لەوەی باوکی کۆچی دوایی کردووە. . بەپێی وتەی کەسوکارەی، دوای دڵنیابوونەوەی لە مردنی باوکی، کەوتووەتە دۆخێکی دەروونی ناجێگیر و بەھۆی حەسرەتی دووری لە باوکی و ئەو پەیوەندییە خۆشەویستییەی لە نێوانیاندا ھەبووە، بۆ ماوەی چەند رۆژێک بە دوورە پەرێزی و خەمباری دەمێنێتەوە و ھیچ قسەیەک ناکات. . دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی پزیشکەکان رایانگەیاند، بەھۆی خەم و ئەو دۆخەی بەسەریدا ھاتووە تووشی جەڵتەی مێشک بووە و خرایە ژێر چاودێری وردی پزیشکییەوە. . ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار رایگەیاند، بڕیار کۆچی دوایی کردووە، هەر شەوی ڕابردوو لە رێوڕەسمێکدا لە گردی سەیوان لە تەنیشت گۆڕی باوکی بەخاک سپێردرا. . نەخۆشکەوتن و کۆچی دوایی ئەو منداڵە تەمەن چوارساڵانە، کاردانەوە و نیگەرانی گەورەی بەدوای خۆیدا ھێناوە، بەجۆرێک لە ساتی یەکەمی نەخۆشکەوتن و گەیاندنی بە نەخۆشخانە، ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و ھاووڵاتیان سەردانیان کردووە و نزای زوو چاکبونەوەیان بۆ کرد. . دوای بڵاوبونەوەی ھەواڵی کۆچی دواییەکەی، زۆرینەی بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە رێگەی دانانی پۆست و دوایین وێنەی لەسەر گۆڕی باوکی و دیمەنی دوایین لەئامێزگرتنی لەلایەن دایکییەوە لە نەخۆشخانە، ھاوخەمی و نیگەرانی خۆیان نیشانداوە.