گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیدارەى گەرمیان: خوێندنگەیەک دەکەین بەناوى بڕیارى شەهید ئاسۆ وە

2019.08.25 - 23:00
ئیدارەى گەرمیان: خوێندنگەیەک دەکەین بەناوى  بڕیارى شەهید ئاسۆ وە
ناس کورد- پاش ئەوەى بڕیارى شەهید ئاسۆ لەپاش شەهیدبوونى باوکى بەهۆى خەفەتى لەدەستدانى باوکییەوە جەڵتەى دڵ لێیدا و کۆچى دوایی کرد، ئیدارەى گەرمیان ڕایگەیاند، لە سنورى گەرمیان خوێندنگەیەک دەکەین بەناوى "بڕیارى شەهید ئاسۆ"وە. , لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدارەى گەرمیان ئاماژەى بەوەکردووە: "وەک وەفایەک بۆ خوێنی شەھیدان و گەورەیی ئەو کارەساتە و بەزیندوو ھێشتنەوەی وشە و ناوی 'بڕیاڕ' لەسەر پێشنیاری قائیمقامیەتی قەزای کفری و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکە بڕیارمانداوە، خوێندنگایەک لەسنوری قەزای کفری بەناوی بڕیاری شەھید ئاسۆ-وە ناوبندرێت". , لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: "بەنسبەت میللەتی کوردەوە بەتایبەت لای گەرمیانییەکان چیرۆک و ماجەرای خەم و تاسەی دوری ئازیزان وشەگەلێکی نامۆ نین، خەمی شەھیدبوونی ڕۆڵەکانی کورد و کارەساتی گەورەی ئەنفال لەھەرەدیارترین کارەساتەکانی مێژووی ئەم نیشتیمانەن". , لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئیدارەی گەرمیان پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و خێزانی شەھید ئاسۆی جەلال مەسۆیی کردووە و داواکارە شەھید ئاسۆ و کاکە بڕیاری جوانەمەرگ بەبەھەشتی بەرین شادبکات. , ئەمە لە کاتێکدایە، پاش کۆچی دوایی بڕیار، ئیبراهیم زەریف، چالاکوانی دیاری سنوری ئیدارەی گەرمیان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “سبەینێ بەشێوەیەکی فەرمی، نوسراوێک دەدەمە ئیدارەی گەرمیان بۆ ئەوەی بەرواری 25ی ئابی هەموو ساڵێک لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، بکرێتە رۆژی ماته‌مینی گه‌رمیانییه‌كان و یاده‌وه‌ری دڵسۆزی بۆ باوك”. , ,