گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەقاندنەوەى کۆگاکانى حەشدى شەعبى کاریگەرییان دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانى عێراق و ئەمریکا؟

2019.08.25 - 21:50
تەقاندنەوەى کۆگاکانى حەشدى شەعبى کاریگەرییان دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانى عێراق و ئەمریکا؟
ناس کورد- چاودێرێکی سیاسی عێراقى پێشبینى دەکات لەماوەی داهاتوودا، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق ئەمریکا بەرەو ئاقارێکی دیکەدا بڕۆن، ئەگەر ئەمریکا سیستمی بەرگریی ئاسمانی نەدات بە عێراق. , محەمەد یاسری، چاودێرى سیاسى، لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکردووە: "ئەگەر ئەمریکا سیستمی بەرگریی ئاسمانی نەدات بە عێراق، ئەوا ئەگری هەیە پەیوەندییەکانی نیوان هەردوولا بەرەوە ئاڵۆزبوون بڕۆن، چونکە عێراق بۆ بەرگریکردن لە ئاسمانەکەی پێویستی بە سیستمی بەرگریی هەیە". , ئەو چاودێرە عێراقییە ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ئەگەری پێنەدانی ئەو سیستمە لەلایەن ئەمریکاوە، ئەوا عێراق ناچار دەکات ڕو لە ڕوسیا، وڵاتی چین و ئێران بکات بۆ دەستخستنى سیستمى بەرگرى. , یاسری ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئێستادا لەژێر فشارێکی زۆردایە، بەتایبەتی دوای بە ئامانجکردنی کۆگاکانی حەشدی شەعبی. , بەشێک لە میدیاکانى عێراق لە زارى هاوڵاتییانەوە ئەو پرسیارەیان ئاڕاستە کردووە، کە حکومەتى عێراق چی ڕێکارێک دەگرێتە بەر بۆ پارێزگارى کردن لە ئاسمانەکەى؟، ئەمەش وەک پاڵنەرێکى بەهێز دەبیندرێت بۆ ئەوەى عێراق هەوڵى کڕینى سیستمى بەرگرى بدات. , ,