گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆتایی بە ژیانى خۆى هێناوە

پیاوێکى 78 ساڵ پاش چەند ڕۆژێک مردنى لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

2019.08.25 - 20:38
پیاوێکى 78 ساڵ پاش چەند ڕۆژێک مردنى لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە
ناس کورد- شەهرام عەزیز لە دهۆک پیاوێكی تەمەن 78 ساڵ سەرەڕای هەبوونی کەسوکار، بەڵام بەتەنها لە ماڵێکدا ژیاوە و چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا "خۆی کوشتووە" و ئەمڕۆ دراوسێکانی بە بۆنی تەرمەکەیدا پێیانزانیوە. , هێمن سڵێمانی، وتەبێژى پۆلیسی دهۆک بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لە گەڕەکی ماڵتا لە شاری دهۆک لە ماڵێکدا پیاوێکی تەمەن 78 ساڵ چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا بە گولـلەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بەڵام ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە". , وتیشی، ئەو پیاوە خەڵکی شاری دهۆکە و  خاوەنی کەسوکارە، بەڵام نزیکەی دوو ساڵە لە ماڵێكدا بەتەنها ژیاوە، ئەمڕۆ دراوسێکانی پۆلیسیان ئاگادارکردووەتەوە لە هەبوونی بۆنێکی ناخۆش لە ماڵەکەیدا، کاتێکیش پۆلیس گەیشتووەتە شوێنەکە، تەرمی ئەو پیاوەیان لە ماڵەکەدا دۆزیوەتەوە. , وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد، چەند ڕۆژێکە ئەو پیاوە خۆی کوشتووە، بەڵام هیچ کەسێک نەیزانیوە، تائێستاش نازانن هۆکاری خۆکوشتنەکەی چییە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە. , ئەمە لەکاتێکدایە، 10 ڕۆژ بەر لە ئێستا و لە بەرواری 15ی ئاب لە شاری هەولێر، لە شوقەیەکدا تەرمی پزیشکێکی کورد دۆزرایەوە کە شەش ڕۆژ پێشتر لە شوقەکەیدا گیانی لەدەستدابوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەتەنها لە شوقەکەدا ژیابوو، کەس پێی نەزانیبوو. , , ,