گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانییەکى گەورە هەڕەشەى سەندنەوەى متمانە دەکات لە عەبدولمەهدى

2019.08.25 - 17:29
هاوپەیمانییەکى گەورە هەڕەشەى سەندنەوەى متمانە دەکات لە عەبدولمەهدى
ناس کورد- هاوپەیمانى فەتح کە بە گەورەترین پاڵپشتیکەرى حکومەتى ئێستاى عێراق دادەندرێت، هەڕەشەى چونەڕیزى ئەو فراکسیۆنانە دەکات کە داواى هەڵوەشاندنەوەى حکومەتەکەى عەبدولمەهدى دەکەن. , حەنین قەدۆ، ئەندامى هاوپەیمانى فەتح لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکردووە: "فراکسیۆنەکەمان بەگشتى بە ئاستى خزمەتگوزارییەکاندا چۆتەوە، لە هەموو بوارەکاندا، بۆمان دەرکەوتووە هیچ بەرەوپێشچوونێکى خزمەتگوزارییەکان نییە لە سەردەمى کابینەکەى عەبدولمەهدى". , ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەى بەوەشکردووە، هاوپەیمانى فەتح لە داهاتوودا دەچێتە ڕیزى هەر فراکسیۆنێک کە بۆ ئەوە جوڵەکانى دەستپێبکات متمانە لە کابینەکەى عادل عەبدولمەهدى بسێنێتەوە. , "سەندنەوەى متمانە لە کاتى ئێستادا وێڕاى بەرەودواچونى ئاستى خزمەتگوزارییەکان، کارێکى هەڵەیە و بارودۆخى عێراق بەرگەى ئەوە ناگرێت"، حەنین قەدۆ واى وت. , وتیشی، وڵات ئەکەوێتە نێو گێژاوێکى گەورەوە، بە تایبەت کوتلەى گەورە، بۆ جارێکى تر ڕێککەوتن لەسەر کەسایەتییەک بۆ کابینەیەکى نوێ، بە تایبەت لە ئێستادا کە وڵات لەژێر بۆردووماندایە، ئەوەشى خستەڕو، دەکرێت متمانە لە عەبدولمەدى بسەندرێتەوە ئەگەر هاتوو لە داهاتوودا دەستکەوتێکى نەبێت. ,