گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەشەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 112 ژن کوژراون یان خۆیان کوشتووە

2019.08.25 - 14:04
لەشەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 112 ژن کوژراون یان خۆیان کوشتووە
ناس کورد – به‌ڕێو‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان ئامارێکی مەترسیداری توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێمی کوردستان، ئاشکرا کرد. . بەگوێرەى ئامارە بڵاوکراوەکەى به‌ڕێو‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کە وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە، له‌ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ رابردوودا 22 ئافره‌ت كوژراوون، 32 ئافره‌تیش خۆیان كوشتووه‌ و هەروەها 99 ئافره‌ت سوتاون و 58 ئافره‌تیش خۆیان سوتاندوە. . ئامارەکە روونیدەکاتەوە، تەنها لە شه‌ش مانگی رابردوودا له‌ هه‌رێم 112 ئافره‌ت كوژراوون یان خۆیان كوشتووه. ‌. ئامارەکە جەختدەکاتەوە "له‌و شەش مانگەدا ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌وه‌ سه‌ر 47 ئافره‌ت و هەروەها 4 هەزار و 972 سکاڵا لەلایەن ئافرەتانەوە تۆمارکراوە". .