گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جەزائیر.. بەهۆی گیانلەدەستدانی پێنج کەسەوە وەزیرێک دەستی لەکار کێشایەوە

2019.08.25 - 11:42
جەزائیر.. بەهۆی گیانلەدەستدانی پێنج کەسەوە وەزیرێک دەستی لەکار کێشایەوە
ناس کورد سەرۆکایەتى کۆمارى جەزائیر ڕایگەیاند، وەزیرى رۆشنبیرى بەهۆی ڕووداوەکەى یاریگاى 20 ئاب، کە لە پاڵنان و قەرەباڵغیدا پێنج کەس گیانیانیان لەدەستدا دەستى لەکارکێشاوەتەوە. . ڕاگەیەنراوەکەى سەرۆکایەتى کۆمارى جەزائیر لە تەلەفزیۆنى فەرمى ئەو وڵاتەوە خوێنراوەتەوە ڕایەگەیاندووە، دەستلەکارکێشانەوەکەی مریەم مەرداسی وەزیری ڕۆشنبیری لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە پەسەند کراوە. . ڕۆژى پێنج شەممە 22ی ئابى 2019، لەیاریگاى 20ی ئاب لە ناوچەى حسێنداى جەزائیر، ئاهەنگێکى نیشتیمانى بەئامادەبوونى هونەرمەنێکى ناسراوى ڕاپى ئەو ولاتە بەڕێوەچوو. . پیێش دەستپیکردنى ئاهەنگەکە بەهۆى قەرەباڵغى و پاڵنانەوە پێنج کەس کە تەمەنیان لەنێوان 12 بۆ 22 ساڵیدا بوو گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکى تریش برینداربوون. . دواى ڕووداوەکە، لەلایەن سەرۆک وەزیرانى جەزائیرەوە بەڕیوەبەرى گشتى نوسینگەى نیشتیمانى بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە کە هەستابوو بەڕێکخستنى ئاهەنگەکەوە لەکارەکەى دوورخرایەوە.