گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داقووق.. بە هاوەن هێرشکرایە سەر گەڕەکێک

2019.08.25 - 08:39
داقووق.. بە هاوەن هێرشکرایە سەر گەڕەکێک
لە قەزای داقووق بە هاوەن هێرشکرایە سەر گەڕەکی زه‌ینولعابدین و دواتر دەنگی تەقەیەکی زۆر بیسترا بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی کوژران و بریندار بوون. . شەوی ڕابردوو 24ی ئابی 2019، کاتژمێر 11:30 خولەک، لە ناوچەی ڕۆخانەوە بە ژمارەیەک گوللـە هاوەن، بۆردوومانی گەڕەکی زەینولعابدینی قەزای داقووق کراوە. . سەرچاوەیەکی ئاگادار لە قەزای داقووق بە ناس کوردی ڕاگەیاند، دوای بۆردوومانکردنی گەڕەکەکە، یەکێک لە هاوەنەکان لە نزیک یاریگایەک کەوتووەتە خوارەوە، لەوکاتەدا ژمارەیەک گەنج لە ناو یاریگاکەدا بوون و هەڵهاتوون، بەڵام لە لایەن چەند چەکدارێکەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللەو پێنج کەسیان لێ کوژراوە. . بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، جگەلە یاریزانەکان هاوڵاتییەکی تریش لەدەرەوەی یاریگاکە کوژراوە و چوار کەسیش بریندار بوون. . هاوکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوی ژمارەیەک لە کوژرا و بریندارەکان بڵاوکراوەتەوە کە دوو برای تەمەن 15 ساڵ و 11 ساڵیان تێدایە. . سەرچاوەکەی ناس کورد ئەوەشی وت کە چەکدارەکان داعش بوون لە لایەن هاوڵاتیانی ناوچەکەوە بینراون کە دوای هێرشەکە هەڵهاتوون. . ئەمە لە کاتێکدایە سەرەتای مانگی ڕابردوو لە هێرشێکی هاوشێوەدا پێنج ئەندامی خێزانێک لە داقووق کوژران و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون.