گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند وێنەیەکى جیهان هاشم لەناو مزگەوتێک وەقفی سونی دەهێنێتە دەنگ  

2019.08.24 - 23:01
چەند وێنەیەکى جیهان هاشم لەناو مزگەوتێک وەقفی سونی دەهێنێتە دەنگ  
  ناس کورد- جیهان هاشم، کچە مۆدێلی شۆخ و شەنگی عێراقی، بەهۆی گرتنی چەند وێنەیەکەوە لە ناو مزگەوتێکی شاری بەغدا، وەقفی سونی دەهێنێتە دەنگ. . دوای ئەوەی جیهان هاشم، کچە مۆدیلی بەناوبانگی عێراقی، بە مەبەستی کاری فاشیۆن، دەچێتە مزگەوتی (نیدای ئیسلام) کە دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری بەغدا و چەند وێنەیەک دەگرێت، وێنەکانیش لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام بڵاودەکاتەوە، کە هەندێکیانی لە سەر مزگەوتەکە و بە تەنیشت گومەزەکەی گرتبوو، وێنەکان دەبێتە هۆی توڕەبوونی وەقفی سونی. . هەردوای بڵاوبوونەوەی وێنەکانی جیهان، وەقفی سونی راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و  سەرکۆنەی ئەو کارەی کچە فاشیۆنەکەى کرد، ڕەفتارەکەشی بە دەرچوون لە ڕەهەندی کۆمەڵایەتی وەسفکرد. . ڕاشیگەیاند، "مزگەوتەکان بۆخوا پەرستی دروستکراوون، نەک بۆ نمایشکردن و وێنەگرتن". . ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، کە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو بابەتە پێکهێنراوە، وەقفی سونیش سکاڵا لە دادگا دژ بەو کچە مۆدیلە تۆمار دەکات، چونکە ناوبراو بەبێ مۆڵەت چووەتە ناو مزگەوتەکەوە. . جیهان هاشم، لە کاتی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لە ئینیستاگرام نووسیوویەتی"ئاینی ئیسلام، ئاینی خۆشەویستی وئاشتییە). . کچە مۆدیلی عێراقی، جیهان هاشم، بەڕەگەز کوردە خەڵکی هەرێمی کوردستانە، بە هۆی کارەکەیەوە لە شاری بەغدا، دەژی، هەوادارێکی  زۆری هەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دوای کوشتنی تارا فارس، کچە مۆدیلی عێراقی، لە ساڵی 2018  لەلایەن گروپە تووندڕەوەکانەوە، بڕیاریدا عێراق بەجێبهێڵێت، بەڵام دوای ماوەیەک گەڕایەوە. .