گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆلیۆد فیلمێک لەسەر (فڕۆکەوانە هندیە دیلەکە) بەرهەمدەهێنێت

2019.08.24 - 22:42
بۆلیۆد فیلمێک لەسەر (فڕۆکەوانە هندیە دیلەکە) بەرهەمدەهێنێت
  ناس کورد – دەرهێنەرێکی بۆلیۆد بڕیاریداوە فیلمێکی سینەمایی لەسەر ئەو فڕۆکەوانە هندیە بەرهەمبهێنێت کە ئەمساڵ لەلایەن پاکستانەوە دوای تێکشکاندی فڕۆکەکەی بە دیل گیرا. . ئەمڕۆ (شەممە، 24ی ئابی 2019) میدیاکانی هندستان بڵاویانکردەوە "فیفیک ئۆوبری، دەهێنەری ناوداری هندستان بڕیاریداوە فیلمێکی سینەمایی لە چیرۆکێکی ڕاستەقینە و ڕوداوێکی نوێی سیاسی نێوان وڵاتەکەیی و پاکستان بەرهەمبهێنێت بۆ ئەوەی لەڕێگایەوە کێشەکانی نێوان هندستان و پاکستان باس بکات کە لە ڕوداوەکەدا 40 سەربازی هندی کوژران و هەروەها فڕۆکەوانێکی هندیش بە دیل گیرا". . بەگوێرەى میدیاکانى ئەو وڵاتە، فیفیک ئۆوبری، وتوویەتى "فیلمەکە لە بیرۆکەی ئەو ڕوداوە ڕاستەقینە وەرگیراوە کە تیایدا "ئابهیندان فرتهما"ی فڕۆکەوانی هندی لەلایەن هێزەکانی سوپای پاکستانەوە بە دیل گیرا و  لەمانگی شوباتی ئەمساڵدا و دوای تێکشکاندنی فڕۆکەکەی کە بۆ بۆردومانی پاکستان فڕى بوو بەڵام دواتر پاکستان بۆ نیشاندانی نیازپاکی خۆی بۆ ئاشتی فڕۆکەوانەکەی ڕادەستی هندستان کردەوە". . ڕۆژی 27ی شوباتی 2019 دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پاكستان رایگه‌یاند "دوو فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگی‌ هندستانی‌ خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و فڕۆكه‌وانێکی‌ به‌دیل گرتووه‌"، ئاڵۆزیی لەنێوان هندستان و پاکستان دروست بوو. . وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هندستان ئاماژەی بەوەدا "فڕۆكه‌یه‌كی‌ جه‌نگی‌ سه‌ر به‌ هێزی‌ ئاسمانی‌ پاكستانی‌ خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و فڕۆكه‌یه‌كی‌ جۆری‌ "میك-21"یشی‌ له‌لایه‌ن سوپای‌ پاكستانه‌وه‌ خراوه‌ته ‌خواره‌وه"‌. . لە کاتێکدا خەریکبوو پەیوەندییەکانی هندستان و پاکستان بەتەواوی ئاڵۆز دەبوو، عومران خان، سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان به‌ڵێنیدا وه‌ك نیازپاكییه‌ك به‌رامبه‌ر هندستان، رۆژی (هه‌ینی، 29ی شوباتی 2019 )، "ئابهیندان فرتهما"فڕۆكه‌وانه‌ هندییه‌كه،‌ ئازاد بكات. .