گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 ڤیدیۆ: وەزیرى ئەوقافی سعودیە ئایەتێکی قورئان بە هەڵە دەخوێنێتەوە

2019.08.24 - 22:05
 ڤیدیۆ: وەزیرى ئەوقافی سعودیە ئایەتێکی قورئان بە هەڵە دەخوێنێتەوە
  ناس کورد- وەزیری ئەوقافی وڵاتی سعودیە لە کاتی مەراسیمی کردنەوەی مزگەوتێک، ئایەتێکی قورئان بە هەڵە دەخوێنێتەوە. . دوای ئەوەى عەبدوللەتیف بن عەبدولعەزیز، وەزیرى ئەوقافی وڵاتی سعودیە، بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی مزگەوتێک دەکات لە کۆماری شیشان، ئایەتی سورەتی تەوبە لە قورئان بە هەڵە دەخوێنێتەوە، وشەی (يُعَمّرُ) لە بری (يَعْمُرُ) دەخوێنێتەوە، کە لە ئایەتەکەی قورئاندا بە شێوەی (إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ) هاتووە. . هەر دوای ئەوە، گرتە ڤیدیوکەی وەزیری ئەوقافی سعودیە بە خێرایی وەک ئاگری بنکا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەوە و شەپۆلێک کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە. https://twitter.com/i/status/1165180750515376128 .