گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەرمێکى نەناسراو لە ئاوى زێى گەورە دۆزرایەوە

2019.08.24 - 21:01
تەرمێکى نەناسراو لە ئاوى زێى گەورە دۆزرایەوە
ناس کورد- تیمێکى بەرگرى شارستانى بلێ لە ئاوى زێى گەورەدا تەرمێکیان دۆزییەوە کە بەهۆى ئەوەى ماوەیەکى زۆر لە ئاوەکەدا مابوەوە نەتوانرا ناسنامەکەى ئاشکرا بکرێت. . بنکەى بەرگرى شارستانى بلێ راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، ئاگادارى کارمەندانى بنکەکەیان کراوە کە تەرمێکى نەناسراو بە ئاوى زێى گەورەدا دێت نزیک ناحیەى بارزان. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەدواى ئاگادارکردنەوەکە دەستبەجێ تیمی بنكەی بەرگری شارستانی بلێ چوونەتە ناوچەکە و توانیویانە به هەماهەنگی لەگەڵ بنكەی پۆلیسى بارزان تەرمەكه له ناو ئاو دەربهێنن و رەوانەی نەخۆشخانەی بلێى بكەن و پاشان بۆ پزیشكی داد لە ئامێدی، بگوێزرێتەوە. . راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، لەبەر ئەوەى ماوەیەكی زۆر تەرمەکە لەناو ئاوى رووبارەکەدا بووە نەتوانراوە بناسرێتەوە و رەگەزى دیارى بکرێت. .