گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد زانیارى لە بارەى ئەو باندە ئاشکرا دەکات کە دوو رۆژە کچێکى سلێمانیان ڕفاندووە

2019.08.24 - 18:45
ناس کورد زانیارى لە بارەى ئەو باندە ئاشکرا دەکات کە دوو رۆژە کچێکى سلێمانیان ڕفاندووە
ناس کورد- مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادی، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە کچێکیان ڕفاندوە و پۆلیسیش زانیاری نوی بۆ ناس کورد ئاشکرا دەکات. . سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەممە، 21ی ئابی 2019) لە دوو هەڵمەتی هێزەکانی پۆلیسدا سێ کەسمان دەستگیر کردووە بەتۆمەتی ڕفاندنی کچێک". . ئاماژەی بەوەشدا، ئەو  کچە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن ئەو گەنجانەوە ڕفێندراوە و دواتر خێزانەکەی سکاڵایان تۆمارکردوە و ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و زانیاری پێویستیان لەسەر تۆمەتباران کۆکردەوە. . وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى روونیکردەوە، توانرا ئەمڕۆ دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (د، ک، م - م، غ، م) دەستگیربکرێن و هەروەها دواتریش تۆمەتباری سەرەکیش بەناوی (ن، ک، ق) دەستگیر کرا و  لەکاتی دەستگیرکردنیدا کچەکەشی لەگەڵدا بووە. . بەوتەى سەرکەوت ئەحمەد، لەئێستادا ھەر سێ  تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 421 ڕاگیراوون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و دادوەر قسەیان لێوەردەگرێت و ناتوانن هیچ ڕونکردنەوەیەکی دیکە لەسەر ڕوداوەکە بدەن. . دەربارەی چۆنیەتی ڕفاندنەکە وتەبێژی پۆلیس وتی "نازانین ڕفاندنەکە بە زۆر بوە یان بە هەڵخەڵەتاندن و  فریودان یان بە ویستی کەسی بووە، بەڵام ئێمە لەسەر سکاڵاکان ئەو سێ تۆمەتبارەمان دەستگیرکردوە و لەچەند ڕۆژی داهاتودا زانیاری زیاتر ئاشکرا دەکەین". .