گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ليلة الاعتقال الكبير بتوجيه عبدالمهدي

ڤیدیۆی ئۆپراسیۆنى سەر قورمارخانەکانى بەغدا.. 20 ئافرەتی بیانی دەستگیرکران

2019.08.24 - 15:00
ڤیدیۆی ئۆپراسیۆنى سەر قورمارخانەکانى بەغدا.. 20 ئافرەتی بیانی دەستگیرکران
ناس کورد- ئۆپراسیۆنى وەزارەتى ناوخۆی عێراق بەردەوامە بۆ سەر قومارخانە و ڕۆلێتەکانى بەغدای پایتەخت، دەستگیرکردنی 20 ژنی بیانییشی ڕاگەیاند. ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ی‌ ئابی‌ 2019، جه‌مال ئه‌سه‌دی‌ پشكنه‌ری‌ گشتی‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراق ڕایگەیاندوە، "شەوی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزەکانی پۆلیسی عیراقەوە ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بیانی‌ كه‌ له‌ قومارخانه‌كانی‌ به‌غدای‌ پایته‌خت كاریان ده‌كرد، ده‌ستگیركران". جه‌مال ئه‌سه‌دی‌ ئاماژەی بەوەدا، "له‌نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندا 24 ئافره‌ت و هەندێک پیاوی بیانی تێدایە لە هەڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ جیاواز بون و دەستگیر کراون". ئه‌سه‌دی‌ وتوشیەتی، "ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ قومارخانه‌كان كاریان ده‌كرد و هۆڵه‌كانی‌ ڕۆڵێتیان و یاری بەختیان به‌ڕێوه‌بردووە". ئەو پشكنه‌رە‌ گشتییەی وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراق وتویەتی "ئەو کەسانەی دەستگیرکراون به‌پێی‌ یاسای‌ عیراقی‌ دادگایی ده‌كرێن و ئەو هه‌ڵمه‌تەش بەردەوام دەبێت بۆ داخستنی‌ هۆڵه‌كانی‌ ڕۆلێت و قومارخانه‌كانی‌ به‌غدای‌ پایته‌خت". ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ماوه‌یه‌كه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بۆ داخستنی قومارخانه‌كان و هۆڵه‌كانی رۆلێت له‌ به‌غدا ده‌ستپێكردووه‌ و ده‌یان كه‌سی له‌ خاوه‌نی ئه‌و شوێنانه‌ به‌ تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و ئافره‌ته‌وه‌ ده‌ستگیر كراون.   https://www.facebook.com/1224750044203019/videos/551730992232857/?t=134