گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر: کار بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە حکومەت دەکەین

2019.08.24 - 09:44
وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر: کار بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە حکومەت دەکەین
 ناس کورد وتەبێژی هاوپەیمانی نەسری حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند کار بۆ وەرگرتنەوەی متمانەلە حکومەتی ئیستای عێراق دەکەن و دەڵێت: ئەو ڕووداوانەی لە کابینەی ئێستادا ڕوویانداوە لە کابینەکانی پێشوودا هیچ کات نەبوون.   ئایات موزه‌فەر‌ نورى وته‌بێژى هاوپەیمانێتی نه‌سر له‌ په‌رله‌مانى عێراق كه‌ حه‌یده‌ر عەبادى ڕابه‌رایه‌تى ده‌كات بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە: "زۆر كارێكى سروشتیه‌ له‌سیتسمى دیموكراتیدا متمانه‌ له ‌وه‌زیرێك یاخود چه‌ند وه‌زیرێك و ته‌نانه‌ت له‌كابینه‌كه‌ش وەربگیرێتەوە، به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى حكومه‌ته‌وه‌ نه‌ك ناكۆكى سیاسى و حزبیه‌وه‌."   وته‌بێژه‌كه‌ى ئیئتلافى نه‌سر وتوویەتی:"  له‌عێراقدا ده‌بێت كار بۆ چه‌سپاندنى پره‌نسیپى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌حكومه‌ت بكرێت له ‌كاته‌ پێویسته‌كاندا، هه‌روه‌ها ناكرێت بێده‌نگ بن له‌كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانى حكومه‌ت، به‌تایبه‌ت هیچ ڕووداوێك وه‌كو سه‌رده‌مى كابینه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ڕویاننه‌داوه‌."   پێشتریش له‌لایه‌ن ڕە‌وتى حیكمه‌ی‌ ‌ عه‌مار حه‌كیم، ئۆپۆزسیۆنبوونى خۆى ڕاگه‌یاندووه‌، داواكرا پێش وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌كابینه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى جێگره‌وه‌كه‌ى دیارى بكرێت ئەوسا هه‌نگاوی بۆ بنرێت.   به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوونى حكومه‌تى هه‌رێم، له‌پرسى بودجه‌ى ساڵى 2019 به‌تایبه‌ت له‌فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم و ناشه‌فافى له‌داهاتى خاڵه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌، چه‌ند فراكسیۆنێكى شیعه‌ له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ داواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌كابینه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ده‌كه‌ن.