گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ماوەیەک لەمەوبەر خۆشەویستەکەشی خۆی کوشتووە

گەنجێکی کورد لەسەر گۆڕی خۆشەویستەكەی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2019.08.24 - 08:34
گەنجێکی کورد لەسەر گۆڕی خۆشەویستەكەی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
ناس کورد گەنجێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر گۆری خۆشەویستەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. . ڕۆژی هەینی 23ی ئابی 2019 لە شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، گەنجێكی كورد لەسەر گۆڕی خۆشەویستەكەی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، لە كاتێكدا  خۆشەویستەكەشی پێشتر كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو. . ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاندوە "ئەو کوڕە كوردە تەمەنی 24ساڵ بووە و خەڵكی شاری بۆکانە و ناوی شاهین ڕەحیمی بوو". . هەنگاو باسی لەوە کردوە "شاهین چووەتە سەر گۆڕی خۆشەویستەکەی، کە ماوەیەک پێش ئێستە بە هۆی دژایەتی خێزانەکەیەوە لەسەر پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری ئەوان و ڕازینەبونی خانەوادەکەیان لەسەر هاوسەرگیری ئەو کوڕ و کچە خۆی کوشتبوو، دوێنێش شاهین لە پاڵ گۆڕی خۆشەویستەكەیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. . خۆشەویستەكەی شاهین، ناوی هایدە عەزیز پوور بووە و تەمەنی 17 ساڵ بووە، بەر لە سێ مانگ لە گوندی ئوشتەپەی بۆکان لە ڕێگای بەکارهێنانی چەکەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو. . حاڵەتەکانی خۆکوشتن لەسەر هەژاری و کێشە کۆمەڵایەتییەکان لەرۆژهەڵاتی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە بەپێی ئامارێک تەنها لە مانگی ئابدا نزیکەی 15 کەس خۆیان کوشتوە. .