گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

به‌مه‌به‌ست گۆڕستانه‌كه‌ شوێنراوه‌

تاقانەکەى ئه‌نفال: له‌گۆڕستانه‌كه‌ى سه‌ماوه‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌ى تاوان به‌جێهێڵدراوه‌

2019.08.23 - 21:48
تاقانەکەى ئه‌نفال: له‌گۆڕستانه‌كه‌ى سه‌ماوه‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌ى تاوان به‌جێهێڵدراوه‌
ناس کورد-   لە پەیامێکى ڤیدیۆیدا كه‌ له‌هه‌ژمار‌ى خۆى لە فه‌یسبوك بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ و ئاڕاسته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى باڵاى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌، ته‌یمورى تاقانه‌ى ئه‌نفال ئاشكراى كردووه‌، دواى تێپەڕبوونى نزیكه‌ى مانگێك به‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕى به‌كۆمه‌ڵى ئه‌نفالكراوان له‌شارى سه‌ماوه‌، ئه‌مڕۆ (هەینى، 23 ى ئابى 2019) سه‌ردانى گۆڕە‌كه‌ى كردووه‌ و بینویه‌تى چه‌ندین به‌ڵگه‌ى تاوان وه‌كو قژ و ئێسك و پروسك و ددان و موروو و ته‌قه‌مه‌نى به‌جێماون و گۆڕەكه‌ش شێوێنراوه‌. . لە پەیامە ڤیدیۆییەکەدا، تەیمور ئاماژە بەوە دەکات، به‌پێى یاساى گۆڕە‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانى عێراق له‌وكاته‌وه‌ى كاركردن له‌گۆڕە به‌كۆمه‌ڵه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، ده‌بێت ئه‌و گۆڕە به‌کۆمه‌ڵه‌ له‌ یه‌که‌م چرکه‌ساتی دۆزینه‌وه‌ی تا ده‌گاته‌ قۆناغی هه‌ڵدانه‌وه‌ و ده‌رهێنانی ڕوفاته‌کان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌کان و تا ئه‌و کاته‌ی مۆنۆمێنتی بۆ دروست ده‌کرێت بکه‌وێته‌ ژێر پاسه‌وانی و چاودێرییه‌‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی پاراستنیان له‌ له‌ناوچوون و هێشتنه‌وه‌یان وه‌ک خۆی، به‌ڵام لێره‌ نه‌ک ئه‌وه‌ نه‌کراوه‌، به‌ڵکو شوێنی گۆڕە‌که‌ که‌ جێگای تاوانه‌که‌یه‌، ته‌واو شێوێنراوه‌. . تاقانه‌كه‌ى ئه‌نفال له‌درێژه‌ى پەیامەکەیدا جەخت دەکاتەوە، ده‌رهێنانی ڕوفاته‌کان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌کانی تاوانی ئه‌نفال به‌شێوه‌یه‌کی نازانستی و نایاسایی و دور له‌ هه‌موو به‌ها مرۆیی و ئاینیه‌کان کراوه‌. . له‌كۆتایى نامه‌كه‌شیدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌ سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵگانه‌ى كه‌ له‌و گۆڕە‌دا كۆى كردوونه‌ته‌وه‌  تا ئه‌وكاته‌ى له‌سه‌ر ئاستى عێراق و نێوده‌وڵه‌تى دیكۆمێنت بۆ به‌ جینۆسایدناساندنى ئه‌نفال و دادگایكردنى تۆمه‌تبارانى جینۆسایده‌كه‌ لاى خۆى ده‌یانپارێزێت.   . مانگى ته‌مووزى ڕابردوو كاركردن له‌هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵى ئه‌نفالكراوان له‌شارى سه‌ماوه‌ ده‌ستى پێكرد و دواى ڕو,دانى چه‌ندین كێشه‌ له‌كاتى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕەكه‌دا له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستى توێكارى ڕووفاتى ئه‌نفالكراون له‌شارى به‌غدادن و بڕیاره‌ به‌مه‌راسیمێكى فه‌رمى شایسته‌، دواى ته‌واو بوونى كارى توێكارى بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان. https://youtu.be/vl0e5RE7tpo https://youtu.be/MAPBP4luBu0 https://youtu.be/8jV-or5ykmU .