گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە 100 هەزارەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە 10 ملیۆن دینار

دەستەی ژینگەی هەرێم بڕی سزای ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکانی ڕاگەیاند

2019.08.23 - 14:40
دەستەی ژینگەی هەرێم بڕی سزای ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکانی ڕاگەیاند
ناس کورد دەستەی ژینگە لە هەرێمی کوردستان، لیستی سزای دارایی ڕاوكردنی باڵندە و ئاژەڵە كێوییەكانی بڵاوكردەوە، و بە پێی لیستەكەش بڕی سزاكە لە 100 هەزارەوە دەستپێدەکات  تا 10 ملیۆن دینار دەگات. . ئەمڕۆ هەینی 23ی ئابی 2019، دەستەکە لە هەژماری  خۆی لە فەیسب ووك،  لیستێکی بڵاوکردووە، کەتێدا  سزای کوشتنی ژمارەیەک ئاژەڵ و باڵداری کێوی دیارییکردووە. . بەپێی لیستەکە ژمارەیەک ئاژەڵی كێوی وەك: پڵنگ، تاژ پڵنگ، ورچی قاوەیی،مامز، ئاسك، مەڕ و بەرانە كێوی، ڕاوكردنیان قەدەغەیە و هەر كەسێك سەرپێچی بكات و ڕاویان بكات، بڕی 10 ملیۆن دینار سزا دەدرێت. . لە لیستەکەدا 30 جۆر باڵندە و ئاژەڵی كێوی ناوی هاتووە، کە ڕاوکردنیان قەدەغەیە و سزاكەیان لە 100 هەزار دینارەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە10 ملیۆن دینار.