گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن

2019.08.23 - 08:55
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن
ناس کورد سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، تاوتوێی ڕەوشی ئەمنییان کردو داوای لێکۆڵینەوەیان لە تەقینەوەی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی کرد. . ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە 22ی ئابی 2019، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بە ئامادەبوونی بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار، عادل عەبدولمەھدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوە. . لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی ڕەوشی ئەمنی و تەقینەوەکانی ئەم چەند رۆژەی دوایی لە کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی کرا، لەو بارەوە بڕیار درا بە لێکۆڵینەوەو کۆکردنەوەی زانیاری لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت. . لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا دەربارەی کۆبوونەوەکە هاتووە، هەرسێ سەرۆکایەتییەکە بڕیاریاندا، لەسەر بەردەوامی پابەندبوونی عێراق، بە ناوەڕۆکی (بەڵگەنامەی نیشتمانی سیاسەتی یەکگرتووی عێراق) سەبارەت بە دوا پێشھاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە. . بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە هەرسێ سەرۆکایەتییەکە جەختیانکردووەتەوە، عێراق دوور بگرن لەوەی بکرێتە پێگەیەک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی ناوچەکە. . جگەلەوە ئاماژەیان بە پابەندبوون بە ھەڵویستی دەوڵەتی عێراق کردووە بە ھەموو دەزگا جێبەجێکار و یاساییەکانییەوە، "کە پێشتر خۆی یەکلایی کردووەتەوە لە روودانی ئاڵۆزی و شەڕ و گێرانی ڕۆڵێکی گرنگ و لە پێناو چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش و گەشەپێدانی ئابووری و ھاریکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا." .