گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە: دەستبەسەر گۆشتى خراپبووى عەرەبانە و دەستگێڕەکانى مزگەوتى گەورەى سلێمانى گیرا

2019.08.22 - 23:11
وێنە: دەستبەسەر گۆشتى خراپبووى عەرەبانە و دەستگێڕەکانى مزگەوتى گەورەى سلێمانى گیرا
ناس کورد- سەرۆکی لیژنەی ریستۆرانت لە قایمقامیەتى قەزاى سلێمانى رایگەیاند "بەهاوکاری پۆلیسی سەرا، لە کۆگایەکدا دەست بەسەر بڕی (35) کیلۆگرام گۆشت و دوگی ئاژەڵی خراپدا گیراوە کە خواردەمەنی بۆ عەرەبانەو دەستگێڕەکانی لای مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی، ئامادە دەکات". . لە راگەیەندراوێکى قایمقامیەتى سلێمانى کە وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە، لە زارى هەرێم عەبدولڕەحمان، سەرۆکی لیژنەی ریستۆرانت لە قایمقامیەتى قەزاى سلێمانى ئاماژە بەوە کراوە، لە هەڵمەتى ئەمشەوى لیژنەکەیان بە هاوکارى بنکەى پۆلیسى سەرا لە کۆگایەکدا دەست بەسەر بڕی (35) کیلۆگرام گۆشت و دوگی ئاژەڵی خراپدا گیراوە کە خواردەمەنی بۆ عەرەبانەو دەستگێڕەکانی لای مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی ئامادە دەکات. . هەرێم عەبدولڕەحمان وتوشیەتى، بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی تەواوی گۆشتەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەریەوە لەناودەبرێت و خاوەنی کۆگاکە لەلایەن بەشی یاسای قایمقامیەتەوە روبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە. . لە راگەیەندراوەکەدا لیژنەهاوبەشەکان داوا لەهاوڵاتیان دەکات خواردن و خواردنەوەی تەندروست و پاکوخاوێن بخۆن و لەو شوێنانەی خۆراکە مادەی خراپبوو و نەشیاو بەکاردەهێنن دوربکەونەوە و زیان بەتەندروستی خۆیان مەگەیەنن. .