گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵەبجە؛ چاندنی دوو نەمام دەکرێتە مەرجی پێدانی مۆڵەتی دروستکردنی خانوو بە هاوڵاتیان

2019.08.22 - 22:29
هەڵەبجە؛ چاندنی دوو نەمام دەکرێتە مەرجی پێدانی مۆڵەتی دروستکردنی خانوو بە هاوڵاتیان
ناس کورد- سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە بڕیاریداوە، بۆ پێدانى مۆڵەتى دروستکردنى خانوو بە هاووڵاتیان چاندنى نەمام بکات بە مەرج و هەر هاوڵاتییەک پێویستە دوو نەمام لەبەردەم ماڵەکەیدا بچێنێت ئەوکات مۆڵەتەکەى پێدەدرێت. . كوێستان ئەكرەم ، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بڕیارمانداوە مۆڵەتی خانوو دروستکردن نەدەین بەهیچ کەس، تا خاوەن زەوییەکە دوو نەمام لە بەردەم زەوییەکەیدا نەچێنێت، واتە چاندنی ئەو دوو نەمامە دەکرێتە مەرجێکی یاسایی". . وتیشی، هاوڵاتی پێویستە پێش وەرگرتنی مۆڵەتی ڕاكێشان بۆ هاوبەشی ئاو و كارەبا دوو نەمام لەبەردەم ماڵەكەیدا بچێنێت، بەپێچەوانەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت و مۆڵەتی پێنادرێت. . سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەکە بۆ زیاتر پاراستن و سەوزکردنی ژینگەیە و لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانیشە. .