گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کونسوڵی نوێی فەڕەنسا لە هەرێم دەستبەکار دەبێت

2019.08.22 - 17:49
کونسوڵی نوێی فەڕەنسا لە هەرێم دەستبەکار دەبێت
ناس کورد-   کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم، کۆتایى بە ئەرکەکەى هات و لە سبەینێ (هەینى)یەوە کونسوڵى نوێى فەڕەنسا لەهەرێم دەستبەکار دەبێت. . لە پەیامێکدا کە لە هەژماری فەرمی کونسوڵخانەی فەڕەنسا لە هەرێم بڵاوکراوەتەوە، دۆمینیک ماس، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم ڕایگەیاند: " ئەوه گەیشتمه كۆتایى ئەركى خۆم له كوردستانى عێراق، بۆ من سێ ساڵى زۆر بەئەزموون بوون، جێگەی شانازییه كه لەگەڵ هاونیشتیمانیانم، هاورێكانم له پاریس و له بەغدا و هاوبەشەکانمان له كوردستان، بەشداریم كرد له ڕاپەراندنى راسپاردەكانى فەڕەنسا لەم ناوچەیە".   . کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە:"بۆ هاونیشتیمانیانم، شانازى خۆمیان بۆ دووپات دەکەمەوە كه لەگەڵ تیمەکانی كونسوڵخانه له خزمەتیاندا بووم و یاوەریم كردن له ماوەى ئەم ساڵانەى رابردوودا، كه هەندێك كات له بارۆدۆخى ئەمنی سەختدا بوون".   . هاوکات دۆمینیک ماس ناوی کونسوڵی نوێی فەڕەنسای لە هەرێم لە ئاشكراکردووە ڕایگەیاندووە، لە سبەینێ (هەینى، 23ی ئابى 2019)-ەوە "ئۆلیڤیێ دێکۆتینێز" دەبێتە کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم. .