گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

مێسییە نوێیەکە ڕیاڵ مەدریدی جێهێشت

2019.08.22 - 15:54
مێسییە نوێیەکە ڕیاڵ مەدریدی جێهێشت
ناس کورد- یاریزانی لاوی یابانی، کۆبۆ کە بە مێسی نوێ ناسراوە، یانەی ڕیاڵ مەدریدی بەرەو یانەی ڕیاڵ مایۆرکا جێهێشت. , ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، یاریزانی لاوی یابانی کۆبۆ به‌ فه‌رمی ریزه‌كانی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی به‌شێوه‌ی كاتی جێهێشت. , مێسییە نوێیەکە کە تەمەنی تەنها 18 ساڵە، بۆ وەرگرتنی ئەزموونی زیاتر لەلایەن یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بەشێوەی خواستن دراوەتە یانەی مایۆرکا، کە ئەمساڵ لە خولی پلەیەکی ئیسپانیا یاری دەکات. , لاوە یابانییەکە له‌ مێركاتۆی ئەمساڵدا په‌یوه‌ندی به‌ یانەی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ كرد، له‌ هەندێک لە یارییە ئاماده‌كارییە دۆستانەکاندا، زیدانی ڕاهێنەر پشتی پێبەست و ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد. , ,