گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی سوپاى پاسدارانى ئێران کوژرا

2019.08.22 - 14:06
کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی سوپاى پاسدارانى ئێران کوژرا
ناس کورد- لە سنورەکانی ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، بە تەقەی سوپاى پاسدارانى ئێران کۆڵبەریکی کورد کوژرا. , ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە لەسەر سنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان لە ناوچە سنورییەکانی شاری شنۆی سەربە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سوپاى پاسدارانى ئێران هێرشیان کردە سەر گروپێک لە کۆڵبەرانى کورد. , لە ئەنجامى ئەو هێرشەشدا کوڵبەرێک بەناوی محەمەد خەم زادە کە تەمەنی 32 ساڵە و خەڵکی شاری شنۆیە، بە تەقەى ئەو هێزە کوژرا. , هاوکات لە هەفتەی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەناوی ڕەزا ئیبراهیم کە گەنجێکی تەمەن 24ساڵ بووە و خەڵکی گوندی کرکوش بووە لە پارێزگای ورمێ، تەقەی لێ کرا و کوژرا. , بەپێی ئامارێکی ماڵپەری کۆڵبەر نیوز، تەنها لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ، 139 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان کوژراون و برینداربوون، کە 43یان گیانیان لەدەستداوە و 96ى دیکەشیان بریندار بوون، هەروەها 75%ى حاڵەتەکانیش بەتەقەی ڕاستەوخۆی پاسداران کوژراون. , ,