گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێیەم حاڵەتى خنکانە لە گەرمیان تۆمار کرابێت

گەرمیان؛ تەرمی ئەو مێردمنداڵە دۆزرایەوە کە لەئاوی باڵەجۆدا خنکا

2019.08.22 - 10:48
گەرمیان؛ تەرمی ئەو مێردمنداڵە دۆزرایەوە کە لەئاوی باڵەجۆدا خنکا
ناس کورد- دڵشاد سەید عەلى پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، تەرمی ئەو مێردمنداڵەیان دۆزیوەتەوە کە دوێنی کەوتبوە نێو ئاوی باڵۆجۆوە لە ناحیەى قۆرەتوو. , عەلی جەمال قدوری، وتەبێژى پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە کە ئێوارەی دوێنی لە ئاوی باڵەجۆی گوندی باریکەی سەربە ناحییەی قۆرەتوو لەکاتی مەلەکردندا خنکابو". , وتەبێژى پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد: "لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی براوەتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار و دواتر ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە". , نیعمەت عەلی وتەبیژی بەرگری شارستانی گەرمیان لەسەر ڕوداوەکە بە ناس کورد وتی: "ڕوداوەکە ئێوارەی دوێنی چوارشەممە ڕویداوە و لەو کاتەوە تاوەکو درەنگانێکی شەو بەدوای تەرمەکەیدا گەڕاون، بەڵام نەیانتوانیوە بیدۆزنەوە، بەهۆی تاریکی شەوەوە". , وتەبێژى بەرگرى شارستانى وتیشی: "تیمەکانی غەواس لەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیانکردووەتەوە بە گەڕان بەدوای تەرمی ئەو مێردمنداڵەدا، سەرئەنجام کاتژمێر 7:30ی بەیانی توانیویانە بیدۆزینەوە". , ئەو کەسەى خنکاوە مێردمنداڵێکى تەمەن 15 ساڵە و بە مەبەستى مەلەکردن چوەتە ناو ئەو ئاوەوە. , بەگوێرەى ئامارەکانى بەرگری شارستانی گەرمیان، لەماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا، ئەمە سێیەمین حاڵەتی خنکانە کە لەو ناوچەیە تۆمارکرابێت، هەروەها سێ کەسیش لە خنکان ڕزگارکراون لەو ماوەیەدا. ,