گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەرمیان؛ لە دوو ڕوداوی جیاوازدا پیاوێکی 75 ساڵ و مێردمنداڵێکی 15 ساڵ گیانیان لەدەستدا

2019.08.22 - 08:43
گەرمیان؛ لە دوو ڕوداوی جیاوازدا پیاوێکی 75 ساڵ و مێردمنداڵێکی 15 ساڵ گیانیان لەدەستدا
ناس کورد - لە قەزای کەلاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان ئۆتۆمبێلێک هاوڵاتییەکی بەتەمەنی شێلا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، لەلایەکى دیکەشەوە لە سنورى ئەو قەزایە مێردمنداڵێک بەهۆى مەلەکردنەوە خنکا. , عەلی جەمال قدوری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: "ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لەنزیک گەڕەکی حەمرینی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری توێتا، هاوڵاتییەکی تەمەن 75ساڵی شێلاوە". , پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەى فریاکەوتنی شەهید هەژار، چارەسەرى خێراى بۆ کراوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی فریاکەوتنى سلێمانی کراوە، بەڵام پێش گەیشتنی گیانی لەدەستداوە. , پۆلیسی گەرمیان ئاماژەى بەوەکردووە، لەئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە. , هاوکات لەڕوداوێکی دیکەدا هەر لە سنوری قەزای کەلار ئێوارەی دوێنێ لەگوندی باریکەى سەربەناحییەی قۆرەتوو، لەکاتی مەلەکردندا گەنجێک کە لەدایکبووی ساڵى 2004ە، لەئاوی باڵەجۆدا خنکا. , پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندووە: "تیمەکانی فریاکەوتن گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە و تا درەنگانی شەو بەدوای تەرمى ئەو مێردمنداڵەدا گەڕاون، تا ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوای تەرمەکەشدا بەردەوامە". , ,