گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم حیزبی هەرێم هەڵوێستی لەسەر لابردنی سەرۆک شارەوانییەکانی باکوری کوردستان دەربڕی

2019.08.21 - 22:50
یەکەم حیزبی هەرێم هەڵوێستی لەسەر لابردنی سەرۆک شارەوانییەکانی باکوری کوردستان دەربڕی
ناس کورد- فراكسیۆنی گۆڕان وەک یەکەم حیزبى هەرێمى کوردستان لەسەر لابردنى سەرۆکى شارەوانییەکانى هەدەپە هاتە دەنگ و رایگەیاند، دانانی قەیومەكان پێچەوانەی پرەنسیپەكانی دیموكراسیەتە. , ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئابی 2019 فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان وەک یەکەمین فراکسیۆن و حیزبی کوردی هەڵوێستی خۆی لەبارەی لەسەركارلادانی سەرۆك شارەوانییەكانی وان، ئامەد و مێردین ڕاگەیاند. , لە ڕاگەیەندراوێکدا فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندووە: "لەسەر كار لادانی سەرۆكی شارەوانییەكانى وان، ئامەد ومێردین، هەروەها دانانی خۆسەپێنەكان لەجێگەیان پێچەوانەی مافەكانی مرۆڤ و پرەنسیپەكانی دیموكراسییەتە، چونكە سەرۆكی شارەوانییەكان لەئەنجامی هەڵبژاردن و بەدەنگی هاوڵاتیان ئەو پۆستانەیان وەرگرتووە و دەبێت گۆڕینیشیان بەهەمان بنەمای دیموكراسیەت بێت". , فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان وەك هەمیشە داوای چارەسەری ئاشتیانەی كێشەی كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان دەكەین، بەتایبەت لە توركیا كە بەداخەوە بەهۆی چارەسەرنەكردنی و درێژەكێشانی شەڕ، دەیان هەزار هاوڵاتی كورد و تورك بوون بە قوربانی و كێشەكەش ڕۆژ بەڕۆژ ئاڵۆزتر دەبێت". , "حكومەتی توركیا لەچەند ساڵی ڕابردوودا پرۆسەی ئاشتی ڕاگەیاند و بەو هەنگاوەش سەقامگیری و گەشەكردنێكی خێرا لە باكوری كوردستان ڕوویدا، هەموو گەلانی توركیا بە چارەسەركردنی كێشەكان لە ڕێگای دیالۆگ و ئاشتییەوە خۆشحاڵ و سوودمەند بوون، بۆیە ئێمە پشتیوانی ئەو ڕێگا ڕاست و هاوچەرخە دەكەین و دەخوازین سەرۆكی گەورە شارەوانییەكانیش لەشوێنی خۆیاندا دەسبەكار ببنەوە"، لە ڕاگەیەندراوەکەى فراکسیۆنى گۆڕاندا هاتووە. , ,