گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوپای ئەمریکا بنکەى سەربازی بەلەدی بەجێهێشت.. ئەوەش هۆکارەکەیەتی

2019.08.21 - 14:25
سوپای ئەمریکا بنکەى سەربازی بەلەدی بەجێهێشت.. ئەوەش هۆکارەکەیەتی
ناس کورد- سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بنکەی سەربازی ئاسمانی بەلەد ڕایگەیاند، لەدوای تەقینەوەکانی کۆگاکانى چەکی حەشدی شەعبی، سوپای ئەمریکا شارەزای و ڕاوێژکارە سەربازییەکانی لە بنکەکە کشاندووەتەوە. شەوی ڕابردوو تەقینەوەک لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی لە نزیک بنکەى ئاسمانی بەلەد تەقییەوە کە 80 کیلۆمەتر لە بەغدای پایتەختەوە درووە، بەهۆی تەقینەوەکەوە موشەک و چەکی تەقیو بە دەوروبەری ناوچەکەدا بڵاوبووەوە. سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق دەڵێت، "کشانەوەى سوپای ئەمریکا لە بنکەکە کاتییە تاوەکو تەقینەوەى زنجیرە تەقینەوەى کۆگاکان کۆتایی دێت" بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە شوێنی جێگریکرنی ئەو هێزە نەکرد. نزیکەى 500 ڕاوێژکار و شارەزای سەربازی ئەمریکا لە ینکەکەدا هەن و فڕۆکە جەنگییەکانى ئەمریکای لە جۆری ئێف  16ی تێدایە و لەو بنکەیەوە دەفڕن.