گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشداری بە ئەمریکا دەدەن

وتەبێژی حوسییەکان: فڕۆکەیەکی ئەمریکامان خستە خوارەوە

2019.08.21 - 09:51
وتەبێژی حوسییەکان: فڕۆکەیەکی ئەمریکامان خستە خوارەوە
ناس کورد   وتەبێژی حوسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی ئەمریکی-یان لە جۆری Mq9 لە پارێزگای زوومار خستووەتە خوارەوە و هۆشدار بە ئەمریکاش دەدەن لە بەزاندنی سنوری وڵاتەکەیان، ئەمریکاش هەواڵەکە ڕەتناکاتەوە.   ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئابی 2019 وتەبێژی حوسییەکانی یەمەن بە کەناڵی مەسیری ڕاگەیاندووە:"  هێزەکانیان لە پارێزگای زووماری باشوری خۆرئاوای پایتەختی یەمەن، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکیان خستووەتە خوارەوە، کە لە جۆری MQ9 بووە".   وتەبێژی حوسییەکانی یەمەن، ئاماژەی بەوەشکردووە، بە مووشەکێکی دژە فڕۆکە، فڕۆکە ئەمریکییەکەیان خستووەتەخوارەوە، بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتەکەیان بووە، نەوەک دەرەکی.   هاوکات فەرماندەیی هێزی ناوەندی ئەمریکا هەواڵەکەی ڕەتنەکردووەتەوە و لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە: " ئێمە لە میدیاکاناوە بیستومانە کە فڕۆکەیەکی Mq9ی ئەمریکی لە یەمەن خراوەتە خوارەوە، لەئێستادا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی دیکەمان لەوبارەیەوە نییە".   هەروەها وتەبێژەکەی حوسییەکانی یەمەن هۆشداری بە ئەمریکا داوە و جەختیکردووەتەوە، پێویستە بیرکردنەوەکان بۆ بەزاندنی سنوری ئاسمانی یەمەن بگۆڕدرێن و نوێ بکرێنەوە، چونکە چیتر وەک ڕابردوو ئاسمانی یەمەن بەڕووی سنور بەزێنەرەکاندا کراوە نییە.     سوپای ئەمریکا لە ماوەی ڕابردووشدا ڕایگەیاند، چەکدارە حوسییەکانی یەمەن، بە هاوکاری ئێران تەقەیان لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی کردووە.