گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەڵاحەدین.. ئاگر لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی كەوتەوە

2019.08.20 - 21:28
سەڵاحەدین.. ئاگر لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی كەوتەوە
ناس کورد ئاگر لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەڵاحەدین كەوتەوە و هێزەکانی بەرگری شارستانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە ڕەوانەی بنکەکە کران. . میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئاگرەکە ئێوارەی ئەمڕۆ، سێ‌شەممە 20ی ئابی 2019، کەوتووەتەوە و تا ئێستا زەرەر و زیانەكانی نەزانراوە. . کازم سەلمان بوهان بەرێوبەری گشتی بەرگری شارستانی سەڵاحەدین رایگەیاندوە، "ئەو بنکە سەربازییەی ئاگری گرتووە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی بووە لەنزیک بنکەی ئاسمانی "بەلەد" لە سەڵاحەدین". . بەرێوبەری گشتی بەرگری شارستانی سەلاحەدین ئاماژەی بەوەداوە "لەلایەن بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی بەغدادەوە 10 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی ڕەوانەی ئەو شارە کراون و لەگەڵ هێزەکانی بەرگری شارستانی سەڵاحەدین سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئاگرەکەن". . دوابەدوای ئاگرەكە، دوكەڵێكی زۆر لە بنكە سەربازییەكەوە بەرزبووەتەوە و ڕوون نیە ئاگرەكە بەهۆی هێرش بۆ سەر بنكەكە بووە یان هۆكاری ترە. . ئەمە لە کاتێکدایە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بنکەیەکی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەڵاحەدین لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆردومانکرا، کە گومانی ئەوەی لێکرابوو مووشەکی سوپای پاسدارانی تێدا حەشار درابێت.