گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵی؛ سێ گرێبەستی گرنگ لەنێوان بەرشەلۆنە و پاریس و یۆڤی ئەنجامدەدرێت

2019.08.20 - 12:30
ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵی؛ سێ گرێبەستی گرنگ لەنێوان بەرشەلۆنە و پاریس و یۆڤی ئەنجامدەدرێت
ناس کورد- ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی هاوکێشەیەکی سەرنجڕاکێشی بۆ گواستنەوەی نێیمار بۆ بەرشەلۆنە داناوە، کە هاوکێشەکە پێکدێت لە هەریەک لە نێیمار و دیبالا و سوارێز و بەپێی ئەوە بێت سوارێز هاوشانی ڕۆناڵدۆی پرتوگالی لە هێڵی پێشەوەی یۆڤانتۆس یاری دەکات. . لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژەی بەوەکردووە، پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوو گۆرینەوەیەکی مێژوویی لە نێوان ھەرسێ یانەی بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس و پاریس سان جێرمان بکرێت. . تۆتۆ سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە، نێیمار دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمانیش بۆ جێگاکەی داوای دیبالا دەکات، بەڵام بە ڕۆشتنی دیبالا یۆڤانتۆسیش پێویستی بە هێرشبەرێكە و بۆ ئەو مەبەستەش چاوی لە هێڵی پێشەوەی بەرشەلۆنەیە. . ڕۆژنامە ئیتاڵییەکە ڕوونیکردووەتەوە، لە ئەگەری ڕازی بوونی پاریس سانجێرمان بە گرێبەستەکەی بەرشەلۆنە، ئەو یانەیە ئامادەیە سوارێز بفرۆشێت بە یانەی یۆڤانتۆس و هەر بۆ ئەو مەبەستەش، لە ئێستادا بەرێوبەری یانەی یۆڤانتۆس لە بەرشەلۆنەیە و لەگەڵ بەرپرسانی بلوگرانە گفتوگۆ دەکات بۆ گواستنەوەی هێرشەبەرە ئۆرۆگواییەکە. .