گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کردنەوەى خولى بەهێزکردن و وتنەوەى پرۆگرامەکانى خوێندن قەدەغە کرا

وەزارەتى پەروەردە: 21ى ئەیلول یەکەم رۆژى دەستپێکى ساڵى نوێى خوێندنە

2019.08.20 - 08:35
وەزارەتى پەروەردە: 21ى ئەیلول یەکەم رۆژى دەستپێکى ساڵى نوێى خوێندنە
ناس کورد- وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان یەکەمین کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزارەتى ئەنجامدا و تیایدا چەند بڕیارێکى دەرکرد. . لە راگەیەندراوێکى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمدا کە لەبارەى ئەنجامدانى یەکەمین کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزارەتەکە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە، ڕۆژی (١/٩/٢٠١٩) بەڕۆژی دەستبەکاربوون (مباشرە)ی مامۆستایان و  ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی (٢١/٩/٢٠١٩) بە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن (٢٠١٩ – ٢٠٢٠) لە هەرێمی کوردستان، دیارى کراوە. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزارەتدا بڕیاردراوە رێگە بە کردنەوەی خولی بەهێزکردن و وتنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن لەو پەیمانگە پیشەییانەی کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە مۆڵەتی پیشەییان پێدراوە، نەدرێت. . هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا چەند لیژنەیەک پێکهێنراوە بە مەبەستى کەمکردنەوەی ڕۆتین و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکانی کارگێڕی پێویست بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان لە پارێزگاکان و پەروەردەی قەزاکان، لەگەڵ پیادەکردنی پێوەری چاودێری پێویست و هەروەها  پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ ڕێکخستنەوەی میلاکاتی مامۆستایان و فەرمانبەران لە سەنتەری شارەکان. . هەروەها بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى پەروەردە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە لیژنەیەک بۆ دیاریکردنی میکانیزمی دانانی بانکی پرسیار تایبەت بە ئەزموونەکانی قۆناغی (١٢)ی ئامادەیی، پێکبهێنرێت و هاوکات پڕۆسەی بەئینگلیزی کردنی هەردوو بابەتی (بیرکاری و زانستە گشتیەکان) تایبەت بەقۆناغی فێرکردنی بنەڕەتی کە لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٥ – ٢٠١٦)ەوە دەستیپێکردووە،  هەڵوەشێنرایەوە. .