گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پشکنینی DNA بۆ ڕوفاتەکانی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی سەماوە دەکرێت

2019.08.19 - 23:04
پشکنینی  DNA  بۆ ڕوفاتەکانی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی سەماوە دەکرێت
ناس کورد- ڕاوێژکارێکی سەرۆککۆماری عێراق بەمەبەستی ئاگاداربوون لە کاروباری پشکنین بۆ ڕوفاتەکانی گۆڕە بە کۆمەڵەکەی سەماوە، سەردانی پزیشکی دادی عێراقی کردووە و ڕایگەیاند، ڕوفاتەکان پشکنینی "DNA"یان بۆ دەکرێت. , سالار مەحمود، ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە کارەکانی تیمی توێکاریی و پشکنینی ئێسک و پروسکی ڕوفاتی ئەو 171 ژن و منداڵەی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە دۆزرانەوە، سەردانی پزیشکی دادی سەر بە وەزارەتی تەندروستی عێراقمان کرد لە شاری بەغدا". , وتیشی، ڕوفاتەکان لە پزیشکی دادی بەغدا پشکنینی "DNA"یان بۆ دەکرێت و دواتر دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان. , سالار مەحمود ئاماژەی بەوەشکرد، ئێسک و پروسکەکان 97 ژن و 74 منداڵن و بە وتەی پشکنەران پرۆسەی پشکنین و توێکاری ئەو ئێسک و پروسکانە، ماوەی مانگ و نیوێک دەخایەنێت. , ,