گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چیتر وانەکانی بیرکاری و زانست بە ئینگلیزی ناخوێندرێن

وەزیرى پەروەردە: ڕێگا بە کردنەوەى خولى بەهێزکردنى وانەکانى خوێندن نادەین

2019.08.19 - 21:50
وەزیرى پەروەردە: ڕێگا بە کردنەوەى خولى بەهێزکردنى وانەکانى خوێندن نادەین
ناس کورد- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، چەند بڕیارێکیان لەبارەی کەرتی پەروەردەوە دەرکردووە، گرنگترینیان هەڵوەشاندنەوەی خوێندنە بە زمانی ئینگلیزی لە هەردوو وانەی بیریکاری و زانست لە قۆناغی بنەڕەتی، هەروەها قەدەغەکردنی خولەکانی بەهێزکردنی وانەکانی خوێندن. , ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئابی 2019 ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لەبارەی ڕاگەیاندنی چەند بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردەوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا. , لە بەشێکی کۆنگرەکەدا وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند: "یەکێک لە بڕیارە نوێیەکانیان ئەوەیە کە چیتر ڕێگە بە کردنەوەی خولی بەهێزکردنی وانەکانی خوێندن لە پەیمانگا ئەهلییەکاندا نادەن، چونکە ئەو پەیمانگانە مۆڵەتی پیشەییان هەیە و ناکرێت شوێنەکانیان بەکاربهێنن، بۆ وتنەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن". , ئالان حەمە سەعید ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێکی دیکە لە بڕیارەکانیان هەڵوەشاندنەوەی بە ئینگلیزی کردنی وانەکانی بیرکاری و زانستە گشتییەکان لە قۆناغی بنەڕەتیدا، کە لە ساڵی 2015–2016ەوە دەستیپێکردووە. , وەزیری پەروەردە باسی لەوەشكرد، بڕیاردراوە بۆ زیاتر گرنگیدان بە وانەی ئینگلیزی ڕاوێژ و هەماهەنگی لەگەڵ پسپۆڕانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکانی هەرێم بکرێت لەڕێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە. , ئەوەشی خستەڕوو، یەکێکی دیکە لە بڕیارەکانیان، پێکهێنانی لیژنەیەکە بە سەرۆکایەتی وەزیری پەروەردە، بۆ پێداچوونەوە بە یاساکانی باخچەی ساوایان و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان و هەروەها جێبەجێکردنی یاسای ژمارەی 14ی ساڵی 2012 و ڕێنمایی ژمارەی 1ی ساڵی 2016 وەک خۆی لەلایەن سەرجەم ئەو شوێنە ئەهلیانەوە. , ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی دیکەی تایبەت بە فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتەکەی دەرکرد، بەتایبەت لە ڕووی کارکردن لە پەیمانگا و قوتابخانە ناحکومییەکاندا، کە چیتر ڕێگە بە هیچ کەس نادرێت مووچە لە وەزارەتی پەروەردە وەربگرێت و لەو قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیانەشدا وانە بڵێتەوە. , ,