گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی هەرێم: پێویستە تورکیا و پەکەکە نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە هاوڵاتییانی هەرێم

2019.08.19 - 20:29
حکومەتی هەرێم: پێویستە تورکیا و پەکەکە نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە هاوڵاتییانی هەرێم
ناس کورد- حکومەتی هەرێم لەبارەی ناکۆکییەکانی تورکیا و پەکەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات، حکومەتی تورکیا و چەکدارانی پەکەکە نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان. , ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئابی 2019، لە ڕاگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "بەداخەوە ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە بناری قەندیل چەند هاوڵاتییەک برینداربوون و زیانی مادیشی لێکەوتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوخەمی لەگەڵ زیانلێکەوتووانی ئەو ناوچەیە دەردەبڕێت و نیگەرانە لەو بۆردوومانە". , حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە سەلامەتی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بپارێزرێت و نابێت هاووڵاتیانی هەرێم ببنە ئامانجی بۆردوومان. , هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەیدا حکومەتی هەرێم داوایەکی ئاڕاستەی چەکدارانی پەکەکە کردووە و ئەوەی خستووەتەڕوو: "داوا لە چەکدارانی پەکەکە دەکەین رەچاوی دۆخی ھاوڵاتییانمان و تایبەتمەندیی ھەرێمی کوردستان بکەن، چیتر نەبنە هۆکاری زیانگەیاندن بە ھاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان". , ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بناری چیای قەندیلیان بۆردوومان کرد، بە بیانوى بۆردوومانکردنى حەشارگەی چەکدارانی پەکەکەیە لە هەرێمی کوردستان، کە بەهۆیەوە چەند هاوڵاتییەک برینداربوون. , ,