گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەرمیان؛ دەستگیرکردنى چوار کەس بە تۆمەتى دزینى ئاژەڵى قوربانى

2019.08.19 - 20:22
گەرمیان؛ دەستگیرکردنى چوار کەس بە تۆمەتى دزینى ئاژەڵى قوربانى
ناس کورد- پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنى چوار کەسى ڕاگەیاند، کە تۆمەتبارن بە دزیکردن بەتایبەت دزینى ئاژەڵى قوربانى.
, لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی گەرمیان ئاشکراى کردووە: "چەن هاوڵاتییەک لە گەڕەکەکانی سیروان، شەهیدان، شیروانە و حەمرین لەکەلار، سکاڵایان هێنایە لای پۆلیس کە لەلایەن چەن کەسێکەوە دزیان لێکراوە، تەنانەت دوو حەیوانیان دزراوە کە بە مەبەستی قوربانی کڕیبویان و لەماڵەوە ڕایانگرتبوو". , پۆلیسی گەرمیان ئەوەشى خستوەتەڕو: "دوای لێکوڵینەوە و بەدواداچونی ورد، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان چوار کەس دەستگیر بکەن کە دەستیان لەچەن حاڵەتێکی دزیکردندا هەبووە، دوای لێکۆڵینەوە دانیان بەچەندین حاڵەتی دزینی مەڕو ماڵات ناوە لەگەڵ دزینى زیاتر لە یەک تۆن گەنمی هاوڵاتییەک". , لە ئیستادا تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (444) بەندکراون لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە. , ,