گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

چوار یاریزان لە گرێبەستەکەدایە

پێرێز گرێبەستێکی نوێی بۆ نێیمار ئامادەکردووە کە پاریس سەرسام بکات

2019.08.19 - 17:35
پێرێز گرێبەستێکی نوێی بۆ نێیمار ئامادەکردووە کە پاریس سەرسام بکات
  ناس کورد-   ڕۆژنامەی ئاسی نزیک لە ڕیاڵ مەدرید ئاشکرایکردووە،فلۆرێنتینۆ پێرێز گرێبەستێکی نوێ و خەیاڵی بۆ گواستنەوەی نێیمار ئامادەکردووە و سەرنجی یانەی پاریس سانجێرمانی بۆ گرێبەستەکە ڕاکێشاوە. . ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئابی 2019 ڕۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید، دەیەوێت بۆ جاری دووه‌م گفتوگۆ‌كانی له‌ باره‌ی گواستنه‌وه‌ی نێیمار له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان دەستپێبکاتەوە. . ئاس ئاماژەی بەوەشکردووە، پێرێز ئۆفەرێکی نوێی بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکردووە و دەیەوێت چوار یاریزانی یانەکەی و بڕێک پارە بداتە پاریس بۆ گواستنەوەی نێیمار، کە هەریەک لە، ئیسكۆ، جەیمس ڕۆدریگێز، كایلۆر ناڤاس و رافایل ڤارانن. . رۆژنامه‌ك ئیسپانییەکە باسی لەوەشکردووە ئۆفه‌ره‌ نوێیەکە‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ ته‌واوه‌تی سه‌رنجی به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان راده‌كێشێت، بەهۆی ئەوەی ئەو چوار یاریزانە چەند هێڵێکی گرنگی وەک گۆڵپارێ و بەرگری و ناوەڕاست بۆ پاریس پڕ دەکاتەوە. .   ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیاش ڕایانگەیاندووە، لەم هەفتەیەدا بەرشەلۆنە دەست بە گفتوگۆ لەگەڵ یانەی پاریس دەکاتەوە، بۆ گواستنەوەی بەرشەلۆنە.   .