گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێکیان خۆی خنکاندووە، ئەوی تریان تەقەی لە خۆی کردووە

دوو گەنج لە گەرمیان و هەڵەبجە کۆتاییان بە ژیانیان هێنا

2019.08.19 - 14:33
دوو گەنج لە گەرمیان و هەڵەبجە کۆتاییان بە ژیانیان هێنا
ناس کورد - لە شاری هەڵەبجە و گەرمیان دوو گەنج بە هۆکاری نادیار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا، یەکێکیان بە فیشەک خۆی کوشتووە و ئەوی دیکەشیان بە پەت خۆی خنکاندووە. . بەرزان عوسمان محمەد وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، ڕایگەیاند: کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ لە گەڕەکی شێخ ئیسماعیل لە شاری هەڵەبجە کۆتایی بە ژیانی هێناوە. . وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاندووە، گەنجەکە بە پەت خۆی خنکاندووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە. . هاوکات  عەلی جەمال قدووری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بە ناس کوردی ڕاگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڕەکی ئاسودەی ناحییەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلار حاڵەتێکی خۆکوژی ڕوویداو تێیدا گەنجێک بە دەمانچە تەقەی لە خۆی کرد و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا." . عەلی جەمال قدووری ئاماژەی بەوەدا "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی 1986ە، بەهۆکارێکی نادیار بەدەمانچە فیشەکی بەخۆیەوەناوە و خۆی کوشتوە." . بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی وتوە "لەئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەرەوامە". .