گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رێكخەرى گشتى ناتوانێت لە كێشەى تەكەتول دوور كەوێتەوە

سەردار قادر: عومەر سەید عەلى ئەندازیارى تەکەتولە

2019.08.19 - 13:41
سەردار قادر: عومەر سەید عەلى ئەندازیارى تەکەتولە
ناس کورد- سەردار قادر، هەڵسوڕاوى دیارى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند " کەسێک نییە شایەتى ئەوە نەدات کە کاک عومەر ئەندازیارى تەکەتوولە و لە ئێستادا لە ناو گۆڕاندا هەمان تەکەتول دیارە". . سەردار قادر، هەڵسوڕاوى دیارى بزوتنەوەى گۆڕان لە میانەى بڵاوکردنەوەى وتارێکدا ئاماژە بە قەیرانى بەڕێوەبردن لەناو بزوتنەوەى گۆڕان دەدات و دەڵێت "خانەمان هەیە بەڵام كەمترین بڕیار ئەدرێت لە خانەدا یان كەمترین كۆبوونەوە، جڤاتى نیشتیمانى كە باڵاترین ئۆرگانى بریاردەرى ناو گۆڕانە لە دوا بڕیاریدا كۆى دەسەڵاتى بەشداریى و ناوى كاندیدەكانى دایەوە دەست رێكخەرى گشتى؟ كە ئەمە خۆى لە خۆیدا قەیرانى بەڕێوەبردنە؟". . بەوتەى سەردار قادر، گرفتى گەورە لە گۆڕاندا كە ئێستا ئەبینرێت، رێكخەرى گشتى ناتوانێت لە كێشەى تەكەتول دوور كەوێتەوە. . هەڵسوڕاوەکەى گۆڕان ئەوە رووندەکاتەوە، عومەر سەید عەلى ئەوەندەى دونیاى سیاسەت لە گۆشەنیگاى تەكەتوولەوە ئەبینێت ئەوەندە سیاسەتكردنى بە گشتگیر نیە. . جەختیش دەکاتەوە "بەڕێزیان ناتوانێت بە هەنگاوى چوون یەك لە هەموانەوە نزیك بێت هەمیشە خودى خۆى سەنتەرى تەكەتول بووە و ئەمێنێت". .   بۆ خوێندنەوەى تەواوى وتارەکە کرتە لەم بەستەرەى خوارەوە بکە: . گۆڕان و قەیرانى بەڕێوەبردن   .