گه‌ڕان

Shadow Shadow

گۆڕان و قەیرانى بەڕێوەبردن

2019.08.19 - 13:30

بیروڕا- سەردار قادر . پاش دوا هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان و كەم كردنى كورسیەكانى گۆران ، زۆر بابەت ووترا لەسەر هۆكارەكان بە داخەوە كەم جار باس لەوە كرا كە یەكێك لە هۆكارەكان بوونى قەیرانى بەرێوە بردنە؟؟ . خانەمان هەیە بەڵام كەمترین بریار ئەدرێت لە خانەدا یان كەمترین كۆبوونەوە ، جفاتى نیشتیمانى كە باڵاترین ئۆرگانى بریار دەرى ناو گۆرانە لە دوا بریاریدا كۆى دەسەڵاتى بەشدارى ى وناوى كاندیدەكانى دایەوە دەست رێكخەرى گشتى؟؟ . كە ئەمە خۆى لە خۆیدا قەیرانى بەرێوە بردنە؟؟ . جفاتى نیشتیمانى هاتووى بازنەو رایەڵەكانە لەویشەوە پرۆسەى بریار لە خوارەوە بۆ سەرەوە ئەدرێت بەس پێ دانى دەسەڵات بە كەسێتى بە رێكخەرى گشتى ئەمە پرۆسەى بریار لە سەرەوە بۆ خوارەوە ئەبێت و ئەو پرانسیپەى گۆران پێچەوانە ئەكاتەوە كە ئەمەش ئەبێتە جێ ى پرسیار؟؟ . جا لە خانە چ باسە؟؟ . رێكخەرى گشتى رێكخەرى هەموانە یان زیاتر كار بۆ تەكەتول ئەكات؟؟ . گرفتى گەورە لە گۆراندا كە ئێستا ئە بینرێت ، رێكخەرى گشتى ناتوانێت لە كێشەى تەكەتول دوور كەوێتەوە ، رێكخەرى گشتى لەگەڵ رێكخەرى كۆچ كردوو سیفەتى هاورێ ى كۆمەڵە كە بریتى بوو لە دەست ودەم وداوێن پاكى ، كۆیان ئەكاتەوە. . لە هەرێمى كوردستاندا كەسێك نیە شایەتى پاكێتى بۆ كاك عومەر نەدات ، لە هەمان كاتدا كەسێك نیە كە لە كارى سیاسیدا نزیك بوو بێت ، شایەتى ئەوە نەدات كە كاك عومەر ئەندیازیارى تەكەتوولە چ لە زەمەنى باڵى مەكتەبى سیاسى و چ لە سەردەمى كۆمەڵە هەموان تەكەتولى سجنمان بیستووە ، دواتریش لە ناو یەكێتى نیشتیمانى دا بەرێزیان هەمیشە سەنتەرى تەكەتول بووە ، لە ئێستاشدا لە ناو گۆراندا هەمان تەكەتول دیارە. . بەرێزیان ئەوەندەى دونیاى سیاسەت لە گۆشە نیگاى تەكەتوولەوە ئەبینێت ئەوەندە سیاسەت كردنى بە گشتگیر نیە ، بەرێزیان ناتوانێت بە هەنگاوى چوون یەك لە هەموانەوە نزیك بێت هەمیشە خودى خۆى سەنتەرى تەكەتول بووە و ئەمێنێت. . گەر خەمخۆرى گۆرانین پێویستە كە رێكخەرى گشتى رێكخەرى هەموان بێت نەك تەنیا گۆران لە تەكەتولى خۆیەوە ببینێت ، گەر خەمخۆرى گۆرانین بە رازى و نارازیەوە بە گۆرانى گردەكەو گۆرانى خوار گردەكە ، هەوڵ بدین گۆران لە پرانسیپە گشتیەكانى لا نەدات ، هەموان كار بۆ بەها گشتیەكانى گۆران بكەین كە بریتیە لە ئازادى و عەدالەتى كۆمەڵایەتى. . ناكرێت داواى دیموكراسى بۆ ووڵات بكەین و لە ناو خۆماندا دیموكراسى نەبین. . ناكرێت داواى سیستەم بوونى ووڵات بكەین و لە ناو خۆماندا بە هەژموونى ناسیستەم كار بكەین. . ناكرێت رەخنە لە حیزبە كوردیەكان بگرین كە كۆنگرە لە كاتى خۆیدا ناگرن و دەم وچاوەكان ناگۆرێن لە ناو خۆماندا كۆنفرانسى نیشتیمانى نەگرین و هەمان دەموچاوەكانى پێشوو بۆ هەمیشە بمێنن و گەنج و ژنان لە خانەدا نەبینرێت. . ناكرێت كار بۆ خەمى گشتى بكەین بەڵام لە ناو خۆماندا خەمى دەسەڵات و تاكە كەسى و تەكەتول ببێتە سەنتەرى خەمەكانمان. . ناكرێت زۆرینەى لێژنەى دانوسان و خانەى راپەراندن لە لیستى پۆستەكاندا بن و كارى حیزبى بزووتنەوەكە واز لێ بێنن. . ناكرێت زۆرینەى ژوورەكان بەرپرسیان نەبێت لەبەر كێشەى تەكەتول و باڵەكان. . ئەوەى ئەكرێت كە خانەو رێكخەرى گشتى بە گیانى هاوریانە ئەم راو بۆچونانەمان لێ وەرگرن. .