گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ 240 هەزار دینار کوشتوویەتی

بکوژی مێردمنداڵەکەی چەمچەماڵ دەستگیرا کرا [ڤیدیۆ]

2019.08.19 - 08:49
بکوژی مێردمنداڵەکەی چەمچەماڵ دەستگیرا کرا [ڤیدیۆ]
ناس کورد ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، بکوژی ئەو مێردمنداڵەیان دەستگیرکردووە کە شەوی ڕابردوو لە بەنزیخانەیەکدا تەقەی لێکراو کوژرا. . بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئابی 2019، ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بکوژەکەیان لە گەڕەکی چەرموو سیتی قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکردووە و تەمەنی 18 ساڵە. . بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایش، بکوژەکە ناوی سامان مەحمود ئەمینە و دانیشتووی ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلارە، بە میوانی سەردانی چەمچەماڵی کردووە. . لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بکوژەکە بۆ مەبەستی دزینی پارەی دەستی گەنجەکە، تەقەی لێکردووە، دوای کوشتنی بڕی 240 هەزار دیناری لێبردووە. . شەوی ڕابردوو 18ی ئاب لە بەنزینخانەیەکی ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، ماتۆڕ سوارێک تەقەی لە مێرمنداڵێک کرد کە لە بەنزینخاکەدا کار دەکات و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا. . بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی لە کامێراکانی چاودێریی بەنزینخانەکەوە تۆمارکراوە و لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، بکوژەکە دوای تێکردنی بەنزین ڕاستەوخۆ بە دەمانچەیەک تەقە لە گەنجەکە دەکات. . لە گرتەکەدا دەردەکەوێت گەنجەکە بە برینداری هەوڵدەدات بچێتە ناو شوێنی مانەوەیان بەڵام بکوژەکە بە دوایدا دەڕوات و فیشەکێکی دیکەی پێوەدەنێت، دوای بردنی پارەکەی دەستیشی هەڵدێت. . ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاندووە، بکوژەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە بۆ پارەکەی دەستی گەنجەکەی کووشتووە. . بەپێی زانیارییەکانی ئاسایش، کاتژمێر چواری بەیانی ئەمڕۆ توانیویانە بکوژەکە دەستگیرکر بکەن. . https://www.youtube.com/watch?v=J06JzdmozCE&feature=youtu.be