گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکایەتیی هەرێم: سەرهەڵدانەوەی جموجوڵەکانی داعش هەڕەشە و مەترسی ڕاستەقینەن

2019.08.18 - 22:16
سەرۆکایەتیی هەرێم: سەرهەڵدانەوەی جموجوڵەکانی داعش هەڕەشە و مەترسی ڕاستەقینەن
ناس کورد- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئیدانەی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد و ڕاشیگەیاندووە، سەرهەڵدانەوەی جموجوڵەکانی داعش هەڕەشە و مەترسی ڕاستەقینەن لە ناوچەکە. , ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی ئابی 2019، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "به‌تووندى ئیدانەی ئه‌و هێرشه‌ تيرۆریستييه‌ ده‌كه‌ين كه‌ تيرۆریستانى داعش له‌ قامشلۆ‌ ئه‌نجامياندا و زيانى گيانى و ماددى لێكه‌وته‌وه‌". , سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى جموجوڵى تيرۆریستانى داعش و كاره‌ تيرۆریستييه‌كانيان له‌ ناوچه‌كه‌، هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسيى راسته‌قينه‌ن و له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و نێوده‌وڵه‌تيش پێويستى به‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياتر و كارى جدي ترە بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنيان. , ئەمڕۆ لە هەردوو شاری حەسەکە و قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، دوو تەقینەوە ئەنجامدران و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندرابوون، دواتریش داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکان ڕاگەیاند. , ,